ئیسرائیل بڕیاری هێرشی زەمنی بۆ لوبنان دا



میدیاکانی ئیسرائیل وادەی دەستپیکردنی هێرسی زەمینی ئیسرائیل بۆ لوبنان ڕاگەیاند و سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەستپێدەکەین.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، سوپای ئیسرائیل ئامادەکارییەکانی لەسەر سنووری لوبنان تەواوکرد و چاوەڕوانی فەرمانن بۆ هێرشی زەمینی.

هاوکات میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردەوە، سوپا بڕیاریداوە هێرشی زەمینی بۆ لوبنان دەستپێبکات و سەرجەم ئامادەکارییەکان کراوە.

لەلایەکی ترەوە سابرینا سینگا، وتەبێژی واشنتن ئاشکرای کرد، لەبارەی ئەگەری هێرشی زەمینی ئیسرائیل لەگەڵ بەرپرسانی تەلئەڤیڤ لەگفتووگۆدان بۆ دۆزینەوەی باشترین بژاردە، و بەردەوام لە پەیوەندیدا دەبن لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل و زانیاری زیاتریان لەوبارەیەوە لێ وەردەگرن.

پێشتر جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لە هێرسی زەمینی بۆ لوبنان ڕاگەیاند و وتی”لەگەڵ هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ لوبنان نین”.

 

بڕیارێک لەبەرژەوەندی بەشێک لە دەرچووان دەرکرا
پێت بڕیارێک لەبەرژەوەندی بەشێک لە دەرچووان دەرکرا
دانا ئەحمەد مەجید: گۆران وەک ئۆپۆزسیۆن بەشدار دەبێت
دوات دانا ئەحمەد مەجید: گۆران وەک ئۆپۆزسیۆن بەشدار دەبێت
پەیوەندیدار