دانا ئەحمەد مەجید: گۆران وەک ئۆپۆزسیۆن بەشدار دەبێت



 

 

رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، پەیامێک ئاراستەی هاووڵاتیان و لایەنگرانی گۆڕان دەکات، و سەبارەت بە دۆخی گۆڕان و ئایندەی بزوتنەوەکە و هەڵوێستی بزوتنەوەکە لە بەشداریکردنی لە کابینەی داهاتووى حکومەتی هەرێم ئاشکراکرد و دەڵێت”

ئەمشەو دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە رێگای میدیاکانەوە وتارێکی پێشکەش کرد و تێدا ئۆپۆزسیۆنبوونی گۆران بۆ حکومەتی ئایندە ئاشکراکرد.

دانا ئەحمەد مەجید دەڵێت، بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکان لەڕابردوودا وەک ئۆپزسیۆن هەموو ڕێگاکانمان گرتەبەر، دواجار بەمەبەستی جێبەجێکردنی پاکێجەکانمان بەشداریمانکرد لە حکومەت، بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتی سیاسی ئەو بەڵێنانەی بۆ چاکسازی لەسەری ڕێککەوتبوین جێبەجێنەکرد و بە زیانی هەمووان شکایەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، هەنگاوەکانمان دروستنەبوون و وایانکرد هاوونیشتیمانیان و لایەنگران و ژمارەیەک سەرکردەی دیار لە گۆران دوربکەونەوە، لەکاتێکدا بەچاوی ڕەخنە سەیری هەنگاوەکانمان دەکەین و بە ئەزمونێکی ناسەرکەوتووی لەقەڵەم دەدەین بۆیە لاپەڕەیەکی نوێ لەکاری سیاسی هەڵدەدەینەوە.

وتیشی، هەوڵی ئێمە بۆ گەڕاندنەوەی شکۆ و بۆ خزمەتی خەڵک، لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئەنجامی هەڵبژاردن هەرچۆنێک بێت بەشداری حکومەت ناکەین و وەک ئۆپۆزسیۆن دەمێنینەوە، و میراتگری حزبی رەتدەکەینەوە و دەبێت دەساودەستی دەسەڵات بکرێت.

راشیگەیاند، بەبێ پشتیوانی هاووڵاتیان ناتوانین ببینە هێز و دەنگی ئەوان، داوا لە بەرپرس و ئەو سەرکردانە دەکەین کەلێمان زویربون بگەڕێنەوەلامان و دەرفەتێکی ترمان پێ بدەن بۆئەوەی بتوانین ددەنگی گۆڕان و ڕووناکی بۆ بگەڕێنینەوە.

 

ئیسرائیل بڕیاری هێرشی زەمنی بۆ لوبنان دا
پێت ئیسرائیل بڕیاری هێرشی زەمنی بۆ لوبنان دا
ئەمینداری یەکگرتوو: دۆخەکە ئاڵۆزە و شەڕێکى گەورەى سێیەم بەڕێوەیە
دوات ئەمینداری یەکگرتوو: دۆخەکە ئاڵۆزە و شەڕێکى گەورەى سێیەم بەڕێوەیە
پەیوەنیدر