قوباد تاڵەبانی: یه‌كێتی هەر بڕیارێک بدات جێبەجێی دەکات



قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، یه‌كێتی هەر بڕیارێک بدات جێبەجێی دەکات و بڕیاریشی داوە، کە لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستاندا رێڕەوی حکومڕانی لە هەولێر ڕاست بکاتەوە و دەشیکات.

نووسینگه‌ی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، قوباد تاڵەبانی لە سەردانەکەیدا بۆ گوندەکانی (شێنێ، زەڵێ و چەند گوندێکی دیکەی سنورەکە) لەگەڵ دانیشتوانی ئەو گوندانە کۆبووەوە و ڕایگەیاند، “یەکێتی ئێستا، یەکێتی چەند ساڵ لەمەوبەر نییە، بەڵکو هەمان ئەو یەکێتییە بەهێزەیە، کە خەڵکی کوردستان دەیانەوێت.”

ئاماژه‌ی به‌وشه‌كردووه‌، “یەکێتی ئێستا لەژێر سەرکردایەتی سەرۆک بافڵدا ئەو هێزەیە، کە هەر بەڵێنێک بدات و هەر بڕیارێک بدات جێبەجێی دەکات و بڕیاریشی داوە، کە لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستاندا رێڕەوی حکومڕانی لە هەولێر ڕاست بکاتەوە و دەشیکات”.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، “وەکچۆن لە سەردەمی شۆڕشدا، یەکێتی بەبێ پشتیوانی گوندنشینان نەیدەتوانی ڕژێمی بەعس بە چۆکدا بهێنێت، ئێستاش بۆ گۆڕانکاری ڕیشەیی لە حکومڕانی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان، یەکێتی لەگوندەکانەوە دەستپێدەکاتەوە”.

 

ئەمینداری یەکگرتوو: دۆخەکە ئاڵۆزە و شەڕێکى گەورەى سێیەم بەڕێوەیە
پێت ئەمینداری یەکگرتوو: دۆخەکە ئاڵۆزە و شەڕێکى گەورەى سێیەم بەڕێوەیە
ڕۆژێك لە هەرێم پشووە
دوات ڕۆژێك لە هەرێم پشووە
پەیوەندیدار