نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاری دەكرێت



سبەینێ‌ لە قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاری كۆتایی لە نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی 9 دەجرێت و سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكان دەڵێت: نرخی ئەمپێرێك نزیكەی 12 هەزار دەبێت.

عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بۆ مانگی 9 لە سلێمانی نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە نزیکەی 12 هەزار دینار دەبێت.

مانگی رابردوو لە سلێمانی و هەڵەبجە نرخی یەک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە لەنێوان 16 بۆ 18 هەزار دینار بوو.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەموو ساڵێک لە 1ی تشرینی یەکەمەوە گۆڕانکاری بەسەر خشتەکانی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکاندا دێت، بەڵام ئەمساڵ ئەو گۆڕانکارییە دەکەوێتە 15ی تشرینی یەکەمەوە.

 

باران و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە و لافاو چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە
پێت باران و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە و لافاو چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە
دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت
دوات دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت
پەیوەندیدار