دابەشكردنی نەوت لە ناو شارەكان دەستپێدەكات



دوای سێ‌ هەفتە لە دەستكردن بە دابەشكردنی نەوت لە قەزا و ناحیە و ناوچە شاخاوییەكان، دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا بە نرخی حكومی لەناو شارەكانیش دەیستپێدەكات.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم لە 12ـی ئەیلوولەوە دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و لە سنووری هەولێر زۆربەی ناوچەكانی دەرەوەی شار نەوتیان پێ‌ دراوە و گەیشتۆتە ناو شار و لە سنووری سلێمانی دابەشكردن لە دەرەوەی شار بەردەوامە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بگاتە ناو شاری سلێمانی.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دابەشکردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شاری هەولێر لە 28ـی ئەیلوولەوە دەستیپێکردووە.

لای خۆشیەوە، تەها جەمال، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی سووتەمەنی لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “دابەشکردنی نەوت لە دەوروبەری سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچە شاخاوییەكان بەردەوامە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی نەوت لە ناو شاری سلێمانی-ش دەستپێبكات”.

ڕاشیگەیاند، هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی پێ‌ دەدرێت بە 100 هەزار دینار لەگەڵ بڕی 4 هەزار دینار بۆ كرێی گواستنەوە.

ئاشكراشی كرد، نەوت لە ناوچەكانی (پێنجوێن، بازیان، بنگرد، سوورداش، پشدەر و سەرکەپکان) لە سنووری سلێمانی و لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە (تەوێڵە، بیارە و خورماڵ) دابەشکراوە و بەردەوامیشن تا هەموو هاووڵاتیان نەوت وەردەگرن.

 

دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت
پێت دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت
فەتوایەك دەربارەی هەڵبژاردنی كوردستان درا
دوات فەتوایەك دەربارەی هەڵبژاردنی كوردستان درا
پەیوەنیدر