فەتوایەك دەربارەی هەڵبژاردنی كوردستان درا



د. ئەحمەدی شافعی، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم دەربارەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، كە لە 20ی مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت فەتوایەكی بڵاوكردەوە و تێیدا دەڵێت: دەنگدان، پارێزگاری کردنە لە مافی خۆت و خەڵک، بۆ دژایەتی و گۆڕینی ستەم و نا عەدالەتی و قۆرخ کردنی دەسەڵات.

د. ئەحمەدی شافعی لە فەتواكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەم خولەی پەڕلەمان زۆر جیاوازترە چونکە وەک باس دەکرێت دەستور دەنوسرێتەوە، بۆیە پێویستی بە کەسی کارامە و دەست پاک و دەمپاک و شارەزا هەیە لە بواری ئایین و بەهاجوانەکانی کوردەواری.

فەتوای د.احمد شافعی لەبارەی هەڵبژاردنەوە:

برایان و خوشکان و هاوڵاتیانی ئازیز و زێدە خۆشەویست
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت
بەڕێزان وەک لای هەمووان ئاشکرایە ڕۆژی دەنگدان بۆ پەڕلەمانی کوردستان بەڕێوەیە،
بیرتان دەخەمەوە دەنگدان ئەرکێکی ئاینی و نیشتیمانییە لەسەرمان، بۆیە لەسەر هەر تاکێک پێویستە بە هیچ پاساوێک لە بەشداری کردن دوانەکەوێت لە
دەنگدان، پارێزگاری کردنە لە مافی خۆت و خەڵک، بۆ دژایەتی و گۆڕینی ستەم و نا عەدالەتی و قۆرخ کردنی دەسەڵات.
ئەم خولەی پەڕلەمان زۆر جیاوازترە چونکە وەک باس دەکرێت دەستور دەنوسرێتەوە، بۆیە پێویستی بە کەسی کارامە و دەست پاک و دەمپاک و شارەزا هەیە لە بواری ئایین و بەهاجوانەکانی کوردەواری.
بەندە وەک مامۆستایەکی ئاینی داواکارم بەشداری دەنگ دان بکەن و کەسی شیاو و شایستە هەڵبژێرن کە خزمەت بکات بە ئاین و بەهاباڵاکان.
د.ئەحمەد شافعی

 

دابەشكردنی نەوت لە ناو شارەكان دەستپێدەكات
پێت دابەشكردنی نەوت لە ناو شارەكان دەستپێدەكات
ئێران: وەڵامێکی پەشیمانکەرەوەمان بۆ ئیسرائیل دەبێت
دوات ئێران: وەڵامێکی پەشیمانکەرەوەمان بۆ ئیسرائیل دەبێت
پەیوەنیدر