ئێران: وەڵامێکی پەشیمانکەرەوەمان بۆ ئیسرائیل دەبێت



وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە تووڕەییەوە پەیامێك بۆ ئیسڕائیل دەنێرێت و دەڵێت: وەڵامێکی پەشیمانکەرەوەمان بۆیان دەبێت.

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە شەڕ ناترسین و شەڕیشمان ناوێت، بەڵام ئەوەی هێرش بکاتە سەر ئاسایشی نیشتمانیمان وەڵامی توندمان بۆی دەبێت و دەست و قاچی دەبڕینەوە.

ڕاشیگەیاند، ئێمە بە دروشم کار ناکەین و بە کردار نیشانی دەدەین، لە رابردوشدا نیشانمان داوە کە هەر هێرشێک سنورەکان و ئاسایشی ئێران بخاتە مەترسیەوە بە توندی بەرامبەری دەوەستینەوە.

كەنعانی وتیشی، “ئیسڕائیل ئیستا بەهۆی کاری ئێمەوە لە لێواری ڕووخاندایە و ئەو کارانەی ئەنجامی دەدات ئاسایش و سەقامگیری ناگێڕێتەوە”.

جەختیشی كردەوە، ئەو شکستە گەورەی، کە لە 7ـی ئۆکتۆبەر تووشی ئیسڕائیل هات ئابڕووی ئیسڕائیلی لە جیهاندا بردووە و وتیشی، “هێرشەکانی ئیسرائیل بێ وەڵام نابن و رێوشوێنی نێودەوڵەتیی و یاسایی دژی کوشتنی حەسەن نەسروڵا دەگرینەبەر”.

 

فەتوایەك دەربارەی هەڵبژاردنی كوردستان درا
پێت فەتوایەك دەربارەی هەڵبژاردنی كوردستان درا
باڵیۆزی ڕوسیا ستایشی سەقامگیری و ئارامی هەرێم دەكات
دوات باڵیۆزی ڕوسیا ستایشی سەقامگیری و ئارامی هەرێم دەكات
پەیوەندیدار