بەشی سی تی سکان لە نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر کرایەوە



ئەمڕۆ دووشەممە، بە گوژمەى زیاتر لە ملیارێک و 177 ملیۆن دینار بەشی “سی تی سکان” لە نەخۆشخانەى ڕزگارى کرایەوە.

ئەو بەشەی نەخۆشخانەکە لە سەر بودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە نەخۆشخانەى ڕزگارى کراوەتەوە کە پێکهاتووە لە دابینکردنى ئامێرى سی تى سکان جۆرى (128slice) مۆدێل 2023 و دابینکردنى ( 2 ) سۆنەرى پێشکەوتوو و هۆڵى (Work Station) کە لە چەند شاشەیەکى تەلەفزیۆنى پێکهاتووە و بەشەکانى تیشک و سۆنەرى پێکەوە بەستاوەتەوە.

جگە لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکى گرنگ بە هاووڵاتییان، ئەم بەشە بەکاردێت بۆ ڕاگۆڕینەوەى نێوان پزیشکانى پسپۆڕ و توێژینەوەى زانستیش بۆ قوتابیانى کۆلێژى پزیشکى.

لە سلێمانی پێدانی ڤاكسینی ئەنفلۆنزا بە هاووڵاتیان دەستی پێكرد
پێت لە سلێمانی پێدانی ڤاكسینی ئەنفلۆنزا بە هاووڵاتیان دەستی پێكرد
کەشناسی: تاوەباران دەبارێت و خێرایی با زیاد دەکات
دوات کەشناسی: تاوەباران دەبارێت و خێرایی با زیاد دەکات
پەیوەندیدار