کەشناسی: تاوەباران دەبارێت و خێرایی با زیاد دەکات



بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی بارانبارین دەکات لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم و ڕاشیگەیاند کە هەندێک کات خێرایی با دەگاتە 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کورستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و گەرماش بە بەراورد لەگەڵ دوێنیدا 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێش، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. لەکاتەکانی شەودا لەناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری نمە باران هەیە کە هەندێ کات دەگۆرێت بۆ تاوە باران و بروسکە.

ئەوەشی خستەڕوو کە بارانەکە بە شێوەی پچرپچر تا بەیانی ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و خێرایی “با”ش هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی گەرمیاندا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر :34 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 32 پلەى سیلیزى

دهۆک : 36 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 38 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە  : 35 پلەى سیلیزى

زاخۆ  : 34 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 19 پلەى سیلیزى

سۆران : 31 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 39 پلەى سیلیزى

بەشی سی تی سکان لە نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر کرایەوە
پێت بەشی سی تی سکان لە نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر کرایەوە
هاتووچۆ بڕیاری لێخۆشبوونی لە سزای سەرپێچی شۆفێران دا
دوات هاتووچۆ بڕیاری لێخۆشبوونی لە سزای سەرپێچی شۆفێران دا
پەیوەندیدار