سکاڵا لەسەر بکوژانی ورچەکەی باڵەکایەتی تۆمارکرا



دەستەی ژینگە سکاڵای لەسەر بکوژانی ورچەکەی باڵاکایەتی تۆمارکرد و داوای 20 ملیۆن دینار پێبژاردن دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ڕایگەیاند، نوێنەری یاسایی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژینگەی سۆران لە دادگای لێکۆڵینەوەی چۆمان ئامادەبوون بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەدژی کەسانێکی نەناسراو  کە هەڵسابوون بەکوشتنی ( ورچێکی کێوی ) لەسنوری گوندی (وێزێ) سەربەقەزای چۆمان.

ڕوونیشیکردەوە کە کوشتنی ورچەکە بەپێی ڕێنمایی نوێی ژمارە (1ی ساڵی 2023)ی تایبەت بە ڕێکخستنی ڕاوکردن بە تاوانی ژینگەیی دادەنرێت و داوای بڕی 20 ملیۆن پێبژاردن کراوە.

کۆتایی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو وێنەی ورچێک بڵاوکرایەوە کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە سنووری قەزای چۆمان کوژرا، ئەوەش ناڕەزایی زۆری هاووڵاتییان و ژینگەپارێزان و داکۆکیکارانی پاراستنی مافی ئاژەڵانی لێکەوتەوە.

هاتووچۆ بڕیاری لێخۆشبوونی لە سزای سەرپێچی شۆفێران دا
پێت هاتووچۆ بڕیاری لێخۆشبوونی لە سزای سەرپێچی شۆفێران دا
مەسرور بارزانی: پێویستە هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دوور لە پێشێلکاری بەڕێوبچێت
دوات مەسرور بارزانی: پێویستە هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دوور لە پێشێلکاری بەڕێوبچێت
پەیوەندیدار