مەسرور بارزانی: پێویستە هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دوور لە پێشێلکاری بەڕێوبچێت



سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کەشێکی ئارام و دوور لە پێشێلکاری کردەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد و لە دیدارێکدا “بیروڕامان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد”.

وتیشی: “باسمان لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و جەختمان لە گرنگیی ئەنجامدانی پرۆسەکە لە کەشێکی ئارام و دوور لە پێشێلکاری کردەوە”.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو.

بڕیارە ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

سکاڵا لەسەر بکوژانی ورچەکەی باڵەکایەتی تۆمارکرا
پێت سکاڵا لەسەر بکوژانی ورچەکەی باڵەکایەتی تۆمارکرا
وەزارەتی خوێندنی باڵا: ماوەی زانکۆلاین درێژکرایەوە
دوات وەزارەتی خوێندنی باڵا: ماوەی زانکۆلاین درێژکرایەوە
پەیوەنیدر