بۆ قەدەغەی هاتووچۆ لە ڕۆژی هەڵبژاردن بڕیار درا



لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان كۆبووەوە و ڕیاردرا لە ڕۆژی دەنگداندا هاتووچۆی نێوان شارەکان ئاسایی دەبێت و قەدەغەی هاتووچۆ ڕاناگەیەنرێت.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، كە پەیامنێری (خەڵك) ئامادەی بوو ڕایگەیاند “لە ڕۆژی دەنگداندا هاتووچۆی نێوان شارەکان ئاسایی دەبێت و قەدەغەی هاتووچۆ ڕاناگەیەنرێت”.

ڕاشیگەیاند، نابێت بەهیچ شێوەیەک دەنگدەر مۆبایلی زیرەکی پێبێت و دەنگدەر بە تەواوەتی ئازادە لەوەی دەنگ بە چ لایەنێک و كاندیدێك دەدات و وتیشی، “هاونیشتمانی ئازادە دەنگ بەکێ دەدات و کەس بۆی نییە ناچاری بکات”.

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، “گواستنەوەی میمۆرییەکان تەنیا لە ڕێگەی ئاسمانییەوە دەبێت.

جەختیشی كردەوە، هەڵبژاردن لەکاتی خۆی بەڕێوەدەچێت و هیچ نیازێک نییە بۆ دواخستنی و دەبێت ڕۆژنامەنووس باجی تایبەت بە کۆمسیۆنی پێبێت.

بانگەشەی هەڵبژاردنە و مووچەخۆران مووچەی دوو مانگیان وەرنەگرتووە
پێت بانگەشەی هەڵبژاردنە و مووچەخۆران مووچەی دوو مانگیان وەرنەگرتووە
بافڵ تاڵەبانی: ئێستا یاسایەکمان هەیە بۆ گۆرانکاری ڕاستەقینە لەم وڵاتە
دوات بافڵ تاڵەبانی: ئێستا یاسایەکمان هەیە بۆ گۆرانکاری ڕاستەقینە لەم وڵاتە
پەیوەندیدار