لاهور جەنگی: ئامادەم بچمە دادگا ئەگەر شتێک لەسەر من بێت



لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئەوساتەی من لە حزبێکی دیاریکراوبووم بەرپرسی ئەمنی بووم و ئەگەر لەسەردەمی مندا مەترێک زەوی لەسەر من هەبووە ئامادەم بچمە دادگا و هەموو ئەوانەش ڕاپێچ دەکەم کە سەرپێچییان کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە ئومێدەوارین بانگەشەیەکی ئارام بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، وەک خۆمان سەرجەم ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنمان جێبەجێ کردووە و هیوادارین ئارامی بۆ ئەم شارە دابینبکرێت.

لاهور شێخ جەنگی ڕاشیگەیاند، وەک بەرنامەی کارمان زۆر گرنگیمان بە ژینگە و ئاو داوە و بە چوونمان بۆ پەرلەمان و دەسەڵات گۆڕانکاری ڕیشەیی دەکەین، بەتایبەت لەو مەترسییانەی کە ڕووبەڕووی ئاوی سلێمانی و سەرچنار دەبێتەوە.

لاهورجەنگی وتیشی،  فەرماندەیی موڵكی ئەم میللەتەیە، تاپۆ نیە لەسەر هیچ حزبێك، و من بە ئاشکرا چوومەنە ناوی و دەنگیشمان لەوێ هەیە.

دەربارەی هێزە ئەمنییەکان لاهور جەنگی ڕایگەیاند، کاری لەپێشەینەی ئێمە لە گرتنەدەستی دەسەڵات، دیاریکردنی مەودای سەرجەم هێزەکانە و دەبێت پۆلیس و ئاسایش ئەرکی ئارامی و ئاسایشی شار بگرنەدەست، نەوەک هیج هێزێکی تر، ئەوانەی لەدەرەوەی پۆلیس و ئاسایشن دەبێت بچنە دەرەوەی شارەکان.

بافڵ تاڵەبانی: ئێستا یاسایەکمان هەیە بۆ گۆرانکاری ڕاستەقینە لەم وڵاتە
پێت بافڵ تاڵەبانی: ئێستا یاسایەکمان هەیە بۆ گۆرانکاری ڕاستەقینە لەم وڵاتە
قوباد تاڵەبانی و حاکم قادر: گۆڕانکاری تەنها بە یەکێتی دەکرێت
دوات قوباد تاڵەبانی و حاکم قادر: گۆڕانکاری تەنها بە یەکێتی دەکرێت
پەیوەندیدار