بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی لە سلێمانی وەڵامی بانگەشەكانی یەكێتی بۆ “كۆتایی پێ دەهێنین” دەداتە و دەڵێت: بە كەستان ناڕووخێت و پارتی داربەڕووەكانی كوردستانە و تەنانەت موئامەرەی نێودەوڵەتیش نەیتوانی بیڕووخێنێت”.
عەلی حسێن، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی لە سلێمانی- هەڵەبجە لە وتارێكدا بۆ بانگەشەی حزبەكەی ڕایگەیاند، هەندێك هاتوون دەڵێن دەیڕووخێنین، ئاخر بەچی دەیڕووخێنن، بە كەستان ناڕووخێ، چونكە پارتی داربەڕووی كوردستانە.
وتیشی، “پارتی بە زریانی دوژمنان و ناحەزان و ئەنفال و كیمیاباران نەڕووخا، بە موئامەرەی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی نەڕوووخا”.
جەختیشی كردەوە، “بە چەند كەسێكی ناكامڵ لە سیاسەت، كە تازە فێری سیاسەت بوون، پارتی ناڕووخێ، بەڵكو ڕێبازی بارزانی زیاتر بەهێز دەبێت”.