قوباد تاڵەبانی و حاکم قادر: گۆڕانکاری تەنها بە یەکێتی دەکرێت



قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، سەردانی حاکم قادر حەمەجانی کرد و لەکۆبوونەوەیەکدا هەردوولا هاوڕابوون کە گۆڕانکاری گەورە تەنها بە یەکێتی دەکرێت و بە گەڕاندنەوەی هاوسەنگی هێز و بەهێزبوونی یەکێتی دەتوانرێت باشتر خزمەتی هاوڵاتییانی کوردستان بکرێت.

قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ یەکشەمە لە شاری سلێمانی سەردانی ماڵی حاکم قادر حەمەجانی کرد و پێکەوە گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە دواین گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە هەرێم و عێراق و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتوو.

هەردوولا جەختیان کردەوە لەوەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دوور لە دەستێوەردان بەڕێوەبچێت و هاووڵاتییان بچنەسەرسندوقەکان تا بتوانرێت هاوسەنگی هێز جێگیربکرێت و لە سایەی حکومەتێکی خزمەتگوزاردا، ئاوەدانی و ژیانێکی باشتر بۆ گەلی کوردستان دابین بکرێت.

قوباد تاڵەبانی و حاکم قادر حەمەجان دووپاتیان کردەوە کە پەرلەمان و حکومەت و دەزگا و دامەزراوەکانی هەرێم موڵکی خەڵکی کوردستانە و بەخوێنی شەهیدان و ڕەنج و قوربانی كەمئەندامانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵانی خەڵک بەدی هاتون، بۆیە پێویستە بەپلان و بەرنامەی نوێوە کار بۆ پەرەپێدان و خزمەتکردن بکرێت.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند دەبێ هەمووان بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە لەئەستۆ بگرین و هەوڵی تەواوی خۆمان بدەین بۆ سەرخستنی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارە ١٢٩ و کاندیدەکانی.

حاکم قادریش ڕایگەیاند ئەو ئاڵەنگاریانەی کە هەرێمی ڕووبەڕووی بووەتەوە بە کاری هاوبەش و بە دیدگای یەکێتی تێدەپەڕێنرێت و پێویستە هەمووان دەنگ بە یەکێتی بدەن تا بتوانرێت هەرێمی کوردستان بەرەو قۆناغێکی پڕشنگدارتر ببرێت و قەوارەی هەرێم پارێزراوبێت.

لاهور جەنگی: ئامادەم بچمە دادگا ئەگەر شتێک لەسەر من بێت
پێت لاهور جەنگی: ئامادەم بچمە دادگا ئەگەر شتێک لەسەر من بێت
عەلی حسێن: پارتی داربەڕووی كوردستانە و بە كەس ناڕووخێ‌
دوات عەلی حسێن: پارتی داربەڕووی كوردستانە و بە كەس ناڕووخێ‌
پەیوەندیدار