تەرمی نەسروڵا دۆزرایەوە و سەرکردەیەکی دیکەی باڵای حزبوڵا کوژرا



هاوکات لەگەڵ دۆزینەوەی تەرمی ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی لە بەیروت، ئیسرائیل کوژرانی سەرکردەیەکی دیکەی باڵای حزبەکەی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، تەرمی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی لە ژێر داروپەردوی ئەو باڵەخانەیەی بەیروت دۆزرایەوە کە ڕۆژی هەینی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کرا.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستەڕوو کە شوێنەواری برینی ڕاستەوخۆ بە تەرمەکەی نەسروڵاوە نەبووە و پێدەچێت بە هێزی بۆردومانەکە گیانیلەدەستدابێت.

لە لایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای حزبوڵای بەناوی نەبیل قاووق ڕاگەیاند کە فەرماندەی یەکەی ئاسایشی خۆپارێزیی بووە.

هەرچەندە حزبوڵا بە فەرمی کوژرانی قاووقی ڕانەگەیاندووە، بەڵام لە دوێنێوە لایەنگرانی ئەو حزبە پەیامی سەرەخۆشی بۆ کوژرانی ئەو سەرکردەیە بڵاودەکەنەوە.

 

مووچەی ژمارەیەك خانەنشینی هەرێم ڕاگیرا
پێت مووچەی ژمارەیەك خانەنشینی هەرێم ڕاگیرا
داوا لە لایەنەکان دەکرێت لە زمانی زبر و ناوزڕاندن دووربکەونەوە
دوات داوا لە لایەنەکان دەکرێت لە زمانی زبر و ناوزڕاندن دووربکەونەوە
پەیوەندیدار