هەڵمەتی پاککردنەوەی زێی بچووک دەستیپێکرد



هەڵمەتی پاکردنەوەی زێی بچووک دەستیپێکرد کە لە لایەن ڤیم ڤاوەندەیشنەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆیەکشەممە، هەڵمەتی پاکردنەوەی زێی دوکان-قەشقۆڵی، لەلایەن ڤیم فاوەندەیشن و بە هاوکاری قایمقامیەتی قەزای دوکان و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەستی پێکرد.

بەر لە دەستپێکردنی هەڵمەکە ئاوی زێی بچووک گیرایەوە و پاککردنەوەی شوێنەکەش تەنها یەک ڕۆژ دەخایەنێت.

نزیکەی 200 کەسی خۆبەخش بەشداری لە هەڵمەتی پاککردنەوەی زێی بچووکدا دەکەن کە بە هۆی ئەوەی شوێنێکی گەشتیارییە، پێشبینی دەکرێت بڕێکی زۆر خاشاک کۆبکرێتەوە.

سەرپەرشتیارانی هەڵمەتەکە دەڵێن ئەو زبڵ و خاشاکەی کە کۆی دەکەنەوە، دواتر لە کارێکی هونەرییدا بەکاریدەهێننەوە کە تایبەت دەبێت بە هۆشیاریی ژینگەیی.

سەرۆکایەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی “شەهیدکردنی نەسروڵا” بڵاوکردەوە
پێت سەرۆکایەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی “شەهیدکردنی نەسروڵا” بڵاوکردەوە
ئەم با بەهێزە تا کەی بەردەوام دەبێت؟
دوات ئەم با بەهێزە تا کەی بەردەوام دەبێت؟
پەیوەندیدار