نوێترین زانیاریی دەربارەی مووچەی مانگی ئاب



هەرچەندە لە کۆتاییهاتنی مانگی ئەیلوول نزیکدەبینەوە، بەڵام هێشتا مووچەی مانگی ئاب دابەشنەکراوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش چاوەڕوانە لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا بەغدا پارەی بۆ بنێرێت.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە، چاوەڕوانن ئەمڕۆ یان سبەینێ، بەغدا تەواوکاری مووچەی مانگی ئاب ڕەوانە بکات.

ڕوونیشیکردەوە کە بە گەیشتنی پارەکە، خشتەی مووچە ڕادەگەیەندرێت و لە ماوەی سێ ڕۆژدا مووچە بە تەواوی دابەش دەکرێت.

بە وتەی سەرچاوەکە، حکومەتى هەرێمى کوردستان لەکاتى پێشکەشکردنى لیستى مووچەى مانگى ئاب و ئەیلوولدا زۆرینەى داواکارییەکانى بەغداى جێبەجێکردووە، بەڵام ڕوون نییە بەغدا چەند بۆ مووچە دەنێردرێت.

حکومەتی عێراق دوو گوژمە بڕى 755 ملیار دینارى بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، بەڵام بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى ئاب پێویستى بە 998 ملیار دینار هەیە و بڕى 243 ملیار دینار کورتهێنانى هەیە.

ئەم با بەهێزە تا کەی بەردەوام دەبێت؟
پێت ئەم با بەهێزە تا کەی بەردەوام دەبێت؟
ئەو سیخوڕە کێ بوو کە شوێنی نەسروڵای ئاشکرا کرد؟
دوات ئەو سیخوڕە کێ بوو کە شوێنی نەسروڵای ئاشکرا کرد؟
پەیوەندیدار