ئیسرائیل ناوەستێت و ئەمڕۆش گروپە چەکدارەکانی لە سووریا بۆردومان کرد



سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بە ئامانجگرتنی هەموو ئەو گروپە چەکدارییانەی سەر بە ئێران کە بە مەترسیان دەزانێت لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەی.

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکەی جەنگیی نەناسراو پێگەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانی لە دێرەزوور بۆردومان کرد.

ڕوونیشیکردەوە کە بۆردومانەکە ناوچەی ئەلبوکەمالی کردووەتە ئامانج کە دەکەوێتە سەر سنووری هاوبەشی نیوان سووریا و عێراق و بە هۆیەوە 12 چەکداری ئەو گروپانە کوژراون.

ئەم هێرشە دوای ئەوە هات کە دوێنێ سوپای ئیسرائیل کوشتنی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی ڕاگەیاند کە بە بەهێزترین میلیشیای سەر بە ئێران دادەنرێت لە ناوچەکەدا.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش دوای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی کوژرانی نەسروڵا ڕایگەیاند، هێشتا ئەرکەکانیان کۆتاییان نەهاتووە و ئەوەی بیەوێت زیان بە ئیسرائیل بگەیەنێت، گورزی لێدەوەشێنن.

ئەو سیخوڕە کێ بوو کە شوێنی نەسروڵای ئاشکرا کرد؟
پێت ئەو سیخوڕە کێ بوو کە شوێنی نەسروڵای ئاشکرا کرد؟
دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 دەستپێدەکات
دوات دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 دەستپێدەکات
پەیوەندیدار