دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 دەستپێدەکات



بڕیارە سبەی یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق دوایین گوژمە بۆ مووچەی مانگی هەشت بنێرێت، ڕاستەوخۆ خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە و ڕۆژی دووشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

کەنالی ئاڤا میدیا لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاویکردووەتەوە کە وەزارەتی دارایی عێراق بەڵێنی داوە سبەی یەکشەممە 29-9-2024 لەگەڵ دەستپێکردنی دەوام، بڕی ئەو پارەیەی بۆ کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشت داواکرابوو بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت”.

دەشڵێت:” ئەگەر سبەی پارەکە خەرج بکرێت هەر سبەی لیستی مووچە بڵاودەکەنەوە، ڕەنگە هەر خشتەی مووچەی مانگی حەوت بۆ مووچەی مانگی هەشت بەکاربهێنرێت، ڕۆژی دووشەممەش دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی هەشت پێویستی بە 998 ملیار دینار هەیە، بڕی 755 ملیار لەبەردەستە و 243 ملیاریش کورتهێنان هەیە، دوای چەند ڕۆژێک کۆبوونەوە لەنێوان هەردوو شاندی کوردستان و عێراق، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە کورتهێنانەکە پڕبکاتەوە.

شەوی پێنجشەممەش وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە ئەم هەفتەیە بەغدا بڕی پارەی ئەو کورتهێنانە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێتکە بۆ مووچەی مانگی 8 دروستبووە و دواتریش دەستبەدابەشکردنی مووچەدەکەین.

ئیسرائیل ناوەستێت و ئەمڕۆش گروپە چەکدارەکانی لە سووریا بۆردومان کرد
پێت ئیسرائیل ناوەستێت و ئەمڕۆش گروپە چەکدارەکانی لە سووریا بۆردومان کرد
ئاری هەرسین: یەکێتی رێگری لە حکومەت دەکات خزمەتی سلێمانی بکات
دوات ئاری هەرسین: یەکێتی رێگری لە حکومەت دەکات خزمەتی سلێمانی بکات
پەیوەندیدار