گرفت بۆ دابەشکردنی ئاوی سلێمانی دروست نابێت



بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان زانیاری لەبارەی ئاستی ئاوی دوکان دەخاتەڕوو و دەڵێت”سێ ملیار مەتر سێجا ئاومان هەیە و گرفت بۆ دابەشکردنی ئاو دروست نابێت”.

کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان لە لیدوانێکیدا بۆ خەڵك رایگەیاند، ڕێژەیەکی باشی ئاومان لەناو بەنداوی دوکاندا هەیە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئەمکاتە ملیارێک مەتر سێجا ئاو زیاترمان هەیە.

لەبارەی دروستبوونی گرفت بۆ دابەشکردنی ئاو بەسەر سلێمانی و گوندەکاندا، رایگەیاند، ئەولەویەتی کاری ئێمە دابینکردنی ئاوی خواردنەوەیە بۆ پارێزگای سلێمانی و شار و سارۆچکەکانی  دەوروبەری و هیچ کات گرفتی کەمئاویمان نەبووە.

لە ئێستادا تەنها ڕێگە بە دوو یەکە لە پێنج یەکە دەدەین کاربکات بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، چونکە لە ئێستادا ئاو گرنگترە وەک لەوەی زیاتر بۆ بەکارهێنانی کارەبا بەربدرێتەوە.

کۆچەر جەمال وتیشی، دوکان ڕێژەیەکی کەم لەبەرهەمهێنانی کارەبا دابیندەکات کە برەکەی  100 مێگایە، لەکۆی 4 هەزار مێگا وەک پێویستی بۆ کارەبای هەرێمی کوردستان دیاریکراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر هاووڵاتیان و گەشتیاران هاوکار و هەماهەنگ نەبن ئەوا ناتوانرێت ئاوی دەریاجەی دوکان بەشێوەیەکی بەردەوام بە پاکی بهێڵرێتەوە.

شارەوانی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
پێت شارەوانی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
وتەبێژی گۆڕان: دەبینەوە بە ئۆپۆزسیۆن
دوات وتەبێژی گۆڕان: دەبینەوە بە ئۆپۆزسیۆن
پەیوەندیدار