زانكۆی سلێمانی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی دواخست



سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی ئاشكرای دەكات، بەهۆی نەگەڕانەوەی وەڵامی تەندەری ئامادەكردن‌ و پاككردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان، دەوامی خوێندنی زانكۆ دوادەخرێت.

سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی زانكۆ وابڕیاربوو وەرزی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ٢٨ی ئەیلول بەفەرمی دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی نەگەڕانەوەی وەڵامی تەندەری ئامادەكردن ‌و پاككردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان، دەوامی خوێندنی زانكۆ دوادەخرێت.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
ئاگادارییەكی گرنگ بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی سەبارەت بەدەستپێكردنەوەی خوێندن
ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكەینەوە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی زانكۆ وابڕیاربوو وەرزی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ٢٨ی ئەیلول بەفەرمی دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی نەگەڕانەوەی وەڵامی تەندەری ئامادەكردن‌و پاككردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان، دەوامی خوێندنی زانكۆ دوادەخرێت.
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی
٢٨ / ٩ / ٢٠٢٤

 

وتەبێژی گۆڕان: دەبینەوە بە ئۆپۆزسیۆن
پێت وتەبێژی گۆڕان: دەبینەوە بە ئۆپۆزسیۆن
فەرماندەیەکی باڵای سوپای ئێران لە هێرشەکەی دوێنی کوژراوە
دوات فەرماندەیەکی باڵای سوپای ئێران لە هێرشەکەی دوێنی کوژراوە
پەیوەنیدر