ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەرۆكێكی نوێی هەڵبژارد



كیڤن مەكارسیی كۆماریخواز لە گەڕی پانزەهەمینی دەنگدانە مێژووییەكان، پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكای بردەوە.

مەكارسی دوای بەدەستهێنانی 216 دەنگ بردنەوەی پۆستەكەی مسۆگەركرد، هەرچەندە ژمارەیەك لە نەیارانی لەنێو كۆمارییەكاندا دەنگیان پێنەدا و دەنگیشیان بە ڕكابەرەكەی نەدا، تا بەربەست لەبەردەم بردنەوەی دروستنەكەن.

مەكارسی بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەمێنێتەوە، لەئێستاشدا ئامادەكاری دەكرێت تا سەرۆكە كۆمارییەكە سوێندی دەستوری بخوا و دواتر ئەندامانی نجومەنەكە سوێند دەخۆن.

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، بە سێیەم گرنگترین پۆست لە سیستمی سیاسیی ئەمریكا دادەنرێت، لە دوای سەرۆك و جێگرەكەی.

نرخی دۆلار و تمەن ڕوویان لە دابەزین كردەوە
پێت نرخی دۆلار و تمەن ڕوویان لە دابەزین كردەوە
چەند خۆراكێك گرنگ بۆ بەهێزبونی چاو و توانای بینین
دوات چەند خۆراكێك گرنگ بۆ بەهێزبونی چاو و توانای بینین
پەیوەنیدر