کێشەی کەمی غاز بۆ ئەمساڵ چارەسەر دەکرێت



بەپێی ڕاگەیەندراوی قائیمقامیەت، ئەمساڵ لە سلێمانی کێشەی کەمی غاز و بەرزبوونەوەی نرخەکەی نابێت، لیژنە هاوبەشەکان ئامادەکاری تەواویان کردووە و لیژنەیەکی تایبەتیش چاودێری هێنان و دابەشکردن و نرخی غازی شل دەکات.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەیەکی تایبەتمان هەیە بۆ چاودێریکردنی هێنانی غازی شل بۆ ناو کارگەکان و دواتر لەڕێگەی بریکارەکانەوە فرۆشتنی بە هاوڵاتیان، لەگەڵ ئەو لیژنەیە کۆبوینەتەوەو بەرنامەو پلانی پێویستمان داناوە بۆئەوەی لە وەرزی سەرمادا کە خواست لەسەر غاز زیاتر دەبێت، کێشەی بڕی پێویست و نرخ دروست نەبێت، وەک چۆن لە ساڵانی ڕابردوودا نەمانهێشتووە لە سلێمانی قەیرانی غاز دروست بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو لیژنەیە رۆژانە لە کاتژمێر چوار بۆ هەشتی بەرەبەیان چاودێری کارگەکانی غاز دەکەن، دواتر چاودێری نرخ و دابەشکردنی ئەو بڕە غازە دەکەین بەسەر هاوڵاتیاندا، رێگە بەهیچ کەس و کارگەیەک نادرێت نرخ لەسەر هاوڵاتیان زیاد بکات،

هەڤاڵ ئەبوبەکر: کەس لە خۆمان بە گۆڕانتر نازانین
پێت هەڤاڵ ئەبوبەکر: کەس لە خۆمان بە گۆڕانتر نازانین
خێرایی با زیاد دەکات و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە
دوات خێرایی با زیاد دەکات و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە
پەیوەندیدار