کەشناسی پێشبینی دەکات خێرایی با لە چەند ناوچەیەکی کوردستان زیاد بکات و سبەینێش پلەی گەرما بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ بەرزبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایی با بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت، بە تایبەتیش لە پارێزگەی سلێمانی و کەرکووک و ناوچەی گەرمیان.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، پلەی گەرما 1-3 نزم دبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ ئەوەی ئەگەر هەیە خێرایی با بۆ سەرووی 35کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە تایبەتی لە سلێمانی و کەرکووک و گەرمیان زیاد بکات، پلەی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 33
سلێمانی : 31
دهۆک : 32
کەرکووک : 36
هەڵەبجە : 34
زاخۆ :33
سۆران : 31
حاجی ئۆمەران : 18
گەرمیان : 38