“فڕێی مەدە” زانیاری لەسەر سوودەکانی توێکڵی مۆز وەربگرە



توێژینەوەیەکی ئەم دواییە دەریخستووە، کە توێکڵی مۆز وێڕای ئەوەی چەندین سوودی تەندروستی بۆ جەستە دابین دەکات کاتێک دەخرێتە ناو خۆراکەکانمانەوە، بەڵام لەلایەن زۆرینەی خەڵکییەوە فڕێ دەدرێت.

توێکڵی مۆز دەکرێت بهاڕدرێت و وەک تۆزێک بۆ چا یاخود خواردنەوەکان زیاد بکرێت، توێژینەوەیەک کە لەلایەن کۆمەڵێک زانای هیندستان و ئەمریکاوە ئەنجامدراوە دەریخستووە، کە ئاردی هاڕدراو لە توێکڵی مۆز (بە وشککردنەوە و وردکردنی) دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ دروستکردنی نان کە تامەکەی خۆشتر و تەنانەت باشترە لە بەرهەمە بنچینەییەکانی گەنم.

بە زیادکردنی ئەم پێکهاتەیە بۆ خۆراکەکەت، بڕێکی زۆر لە کانزا و ماددە خۆراکیەکانی دژە شێرپەنجە بەدەست دەهێنیت.،بۆ نموونە ئەو کولێرانەی لە ئاردی توێکڵی مۆز دروست دەکرێن کە لە توێژینەوەکەدا بەکارهێنراون، زیاتر ڕیشاڵ و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە.

بەکارهێنانی ئاردی توێکڵی مۆز لە نان و کێک و مەعکەرۆنیشدا ڕەنگە شتێک بێت کە شایەنی ڕەچاوکردن بێت،  تەنانەت دەتوانێت تەمەنی ڕەفەی هەندێک بەرهەم درێژ بکاتەوە، چونکە توێکڵەکانی تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر و دژە میکرۆبییان هەیە.

بەیروت بە درێژایی شەوی ڕابردوو لە ژێر بۆردومانی ئیسرائیلدا دابوو
پێت بەیروت بە درێژایی شەوی ڕابردوو لە ژێر بۆردومانی ئیسرائیلدا دابوو
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ لوبنان راگیران
دوات سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ لوبنان راگیران
پەیوەندیدار