بانکێک قەرزی خانووبەرە دەداتە هاووڵاتیان و بڕەکەی دەگاتە 150 ملیۆن دینار



بانکی ڕافیدەین ڕایگەیاند قەرزی خانووبەرە دەداتە فەرمانبەران، هاووڵاتییان و خانەنشینان کە بڕەکەی دەگاتە 150 ملیۆن دینار و بە قیستی 15 ساڵ لێیان وەردەگرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، بانکی ڕافیدەینی عێراقی ڕایگەیاند، سێ جۆری قەرز دەداتە فەرمانبەران، هاووڵاتییان و خانەنشینان کە ڕێژەی سوودەکەی دەگاتە 6٪ و بە ماوەی 15 ساڵ لێیان وەردەگرێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە قەرزەکە بەم شێوەیە دەبێت:

لە (50) ملیۆن دینارەوە تا (75) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی کڕینی پارچە زەوییەک

لە (15) ملیۆن دینارەوە تا (75) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی بیناکردن و نۆژەنکردنەوە..

لە (50) ملیۆن دینارەوە تا (150) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی کڕینی خانووی نیشتەجێبوون، شوقە، یان یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون، لە 5 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات.

بانکی ڕافیدەین ئەوەشی خستەڕوو کە قەرزەکە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان لە بانکی ڕافیدەین بە بانکیکراوە، پێویستە ماستەرکارت و تاپۆیەکی خانووبەرە وەک بیمە پێشکەش بکەن.

هاووڵاتییانیش دەتوانن لە قەرزەکە سوودمەندبن، بەڵام بەو مەرجەی فەرمانبەرێک لە مووچەکەی لە بانکی ڕافیدەین بەبانکیکراوە ببێتە کەفیل و تاپۆیەکی خانووش وەک بیمە دابنێت.

خانەنشینانیش بە پێشکەشکردنی کەفیل و تاپۆی خانوو دەتوانن لە قەرزەکە سوودمەندبن.

ئاگادارییەک بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە گەرمیان
پێت ئاگادارییەک بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە گەرمیان
یەکەم نوێکردنەوەی سەرەکی بۆ Honor of Kings دەبینێت کە دیدیا زیاد کراوە بۆ لیستی پاڵەوانەکان
دوات یەکەم نوێکردنەوەی سەرەکی بۆ Honor of Kings دەبینێت کە دیدیا زیاد کراوە بۆ لیستی پاڵەوانەکان
پەیوەندیدار