تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵڵا ڕەتدەکرێتەوە



میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردووەتەوە، کە هەوڵی تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵڵا لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای سەرەکی حزبوڵڵا لە گەڕەکی باشووری بەیروت شکستی هێناوە.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەوەی میدیا لوبنانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بارەگای سەرەکی حزبوڵڵا و بارەگای سەرکردایەتییەکەی لە گەڕەکی باشووری ئەو وڵاتە کراونەتە ئامانج.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، وەزیری بەرگری ئەمریکا، لۆید ئۆستن ڕایگەیاندووە، کە شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حزبوڵڵا وێرانکەر دەبێت و ژمارەی قوربانییەکانیش لەوانەیە لە غەززە زیاتر بێت.

ئۆستن جەختی لەوەشکردەوە، کە ئەگەری هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان هەڕەشەی خراپترکردنی دۆخەکە و گۆڕینی بۆ ململانێیەکی ناوچەیی دەکات، جەختی لەسەر پێویستی گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ ململانێکان کردووەتەوە.

کەی مووچەی مانگی 8 دابەشدەکرێت؟
پێت کەی مووچەی مانگی 8 دابەشدەکرێت؟
“زۆرینەی جڤاتی نیشتمانیی هەڵبژێردراو”ی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
دوات “زۆرینەی جڤاتی نیشتمانیی هەڵبژێردراو”ی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار