“زۆرینەی جڤاتی نیشتمانیی هەڵبژێردراو”ی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە



“زۆرینەی جڤاتی نیشتمانیی هەڵبژێردراو”ی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە، لە ناو بزوتنەوەی گۆڕاندا رێکخەری گشتی بە وەکالەت دانانرێت، ئێمە دەمانەوێت بە هەڵبژاردن ڕێکخەری گشتی دابنرێت، ئەوان دەیانەوێت بە کودەتا و وەکالەت دابنرێت.

“زۆرینەی جڤاتی نیشتمانیی هەڵبژێردراو”ی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئێمە زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی هەڵبژێردراو و شەرعی بزوتنەوەی گۆڕان لە باژێروانەکان، ڕەوەندی کوردی و نوێنەری ئافرەتان وەک بەرەی دەستوور ڕێگری لە پیلان و موئامەرە دەکەین.”

لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، “ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا هەمیشە کاری بۆ دەوڵەتی قانون کردووە، بزوتنەوەی گۆڕانی وەک هێزێکی سیاسی و مەدەنی پشت ئەستوور بە شەرعیەتی دیموکراتی و هەڵبژاردن وەک بنەمای رەوایەتی دامەزراندووە، دەستووری ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕانی بە پەنجە و قەڵەمی خۆی داناوە.”

ئەوەشخراوەتەڕوو، “لە ناو بزوتنەوەی گۆڕاندا ڕێکخەری گشتی بە وەکالەت دانانرێت، ئێمە دەمانەوێت بە هەڵبژاردن رێکخەری گشتی دابنرێت، ئەوان دەیانەوێت بە کودەتا و وەکالەت دابنرێت، ئەمەش لە دنیادا نموونەی نییە.”

“زۆرینەی جڤاتی نیشتمانیی هەڵبژێردراو”ی بزووتنەوەی گۆڕان باس لەوەشکردووە، “ڕێکخەری گشتی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان کەسێکە جێگەی رێزە و پێش سێ ساڵ لە 13ـی تشرینی یەکەمی 2021 لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی خانەی راپەڕاندن لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانیدا دەستیان لەکاركێشایەوە و راگەیەندراوی فەرمییان بڵاوکردەوە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە هەمان کۆبوونەوەدا جڤاتی نیشتیمانی لە راگەیەندراوی فەرمیدا پێشوازی و دەستخۆشیان لێکرا و دەستلەکارکێشانەوەیان قبووڵ کرا، لەسەر ئەو بنەما دەستورییە ئەو وەکالەتە نادەستووری و نایاساییە.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا کاتێک ڕێکخەری گشتی بوو وەکالەتی تایبەتی بۆ کاروباری کۆمسیۆن کردەوە، نەک کەسێک بە وەکالەت بکات بە ڕێکخەری گشتی، بەکارهێنانی هەر بەراوردکارییەک بۆ چەواشەکاری و داپۆشینی فەزاحەتێکی گەورەیە.”

ئەوەش خراوەتەڕوو، “ئەوەی تاقمێک کەس پێی هەستاون و بە نیازن بە موئامەرە و لە ژێر ناوی کۆبونەوەی رێزلێنان و دەستبەکاربوون  ئەنجامی بدەن بە هەموو شێوەیەک ڕێی لێدەگرین، نیازی پشت ئەو کارە لە ناوبردنی بزووتنەوەی گۆڕانە، بەرپرسیارێتی مێژوویی، یاسایی و سیاسی دەکەوێتە ئەستۆی ئەو پیلانگێڕانە.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەبەرئەوە زۆرینەی جڤاتی نیشتیمانیی هەڵبژێردراو بڕیارماندا مەکۆی سەرەکی (گردی زەرگەتە) تا کاتێکی نادیار دابخرێت بۆ ڕێگری لە ئاژاوە و لە پێناو سەلامەتی هەموواندا، ئەوان بێباکن لە هەموو کارێکی خراپ.”

 

تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵڵا ڕەتدەکرێتەوە
پێت تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵڵا ڕەتدەکرێتەوە
 چیا و نما نەوشیروان مستەفا پەیامێکیان بڵاوکردەوە
دوات  چیا و نما نەوشیروان مستەفا پەیامێکیان بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار