چیا و نما نەوشیروان مستەفا پەیامێکیان بڵاوکردەوە



چیا نەوشیروان مستەفا و نما نەوشیروان مستەفا پەیامێکیان لەبارەی داخستنی دەرگای بارەگای سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاوکردەوە.

 

هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان

‏‎لەم چەند ڕۆژەدا باس لەوە کراوە کە لە گردی زەرگەتە مەراسیمێک ساز بکرێت بۆ بەرێز کاک عومەری سەید عەلی، کە یەکێکە لە تێکۆشەر و هاوڕێ دێرینەکانی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا و بەشی زۆری ژیان و جەستەی خۆی کردۆتە قوربانی بۆ سەرکەوتنی خەباتی میلەتەکەمان و جێگەی هەمو ڕێز و پێزانینێکە، بەڵام لە هەمان کاتدا  لە ناو ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و گشتی و هەڵسوڕاوان باس لە دیاریکردنی جێگرەوەی پۆستی ڕێكخەری گشتی بکرێت لە ناو ئەم مەراسیمەدا.

واتە لە بری کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی لەم مەراسیمەدا بڕیار لە چارەنوسی بزوتنەوەی گۆڕان بدەن! کە ئەمەش نیگەرانی قوڵی لای بەشی زۆری ئەندامانی هەردو جڤات و هەڵسوڕاوەکان دروستکردوە و بە پێشلکردنێکی ڕوونی دەستووری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕانە.

‏‎بۆ ئەوەی کێشەکان لەمە گەورەتر نەبن و كاردانەوە و پەرچەكرداری نەخوازراوی لێنەكەوێتەوە لە گردی زەرگەتە کە ماڵی هەمو لایەکە، و بۆ گۆڕانی راستەقینە و هەمو گۆڕانخوازێکە، هەروەها بۆ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزی دروست نەبێت، پێویستە هەمو لایەک بە شێوەیەكی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن، بەتایبەتی کە ئارامگای رەوانشاد نەوشیروان مستەفای لێیە.

ئێمەی کوڕانی نەوشیروان مستەفا، وەکو دو هەڵسوڕاوی گۆڕان،پشتیوانی تەواو لە دەستوری ناوخۆی و جڤاتەکان ئەکەین، بۆیە لەسەر داوای زۆرینەی ئەندامانی هەڵبژێردراوی جڤاتی نیشتیمانی وەک بەرزترین دامەزراوەی بڕیاردان لە بزوتنەوەی گۆڕانداو بۆ بەرگرتن لە دروستبونی هەر گرژیەک لەنزیک ئارامگای باوکمانەوە،پێمانباشە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو گردی زەرگەتە دەوامی تێدا نەبێت هەتا باردودۆخەکە هێور ئەبێتەوە. ئێمە لەم دۆخە دژوارەدا شان ئەدەینە بەر بەرپرسیارێتی و ئەمەمان پێ باشترە  نەوەکو بەیانی ڕوداوێکی نەخوازراو ڕوبدات لە دەرەنجامی ناکۆکی ئەم برادەرانە. داوا لە هەمووان ئەكەین ئەگەر هەر کێشەیەک هەبێت  لە دەرەوەی گردەکە با بە گفتوگۆ و ئارامی و بەرپرسیارانە و لە چوارچێوەی دەستوری ناوخۆیی گۆڕاندا چارەسەری بکەن و ئەو کات بە لێکتێگەیشتن و یەکگرتوی و لە کەشێکی ئارامدا جارێکیتر دەست پێبکەن بە کاری پێکەوەیی.

‏‎‏‎لەگەڵ ڕێز و حورمەتی زۆرمان

‏‎‏‎نما نەوشیروان

‏‎‏‎چیا نەوشیروان

 

“زۆرینەی جڤاتی نیشتمانیی هەڵبژێردراو”ی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
پێت “زۆرینەی جڤاتی نیشتمانیی هەڵبژێردراو”ی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
لەبیرتان نەچێ … هەڵبژاردن هەم (سیاسەتە) هەم (دیانەتە)
دوات لەبیرتان نەچێ … هەڵبژاردن هەم (سیاسەتە) هەم (دیانەتە)
پەیوەندیدار