لە گوندێکی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 100 مینی چێنراو دۆزرایەوە



بەپێی ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین، زیاتر لە 100 مینی چێنراو لە گوندێکدا دۆزراونەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، لە گوندی “بیخاڵ”ی سەر بە ناحیەی ڕەواندوز زیاتر لە 100 مینی چێنراوو تەقەمەنی سەربازی دۆزراونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمەکانی لابردنی مین کاری پاککردنەوەی ڕووبەرە بە مین چێنراوەکانیان، بە پاڵپشتی ITF لە سلۆڤینیا ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکان توانیویانە 101 مینی جۆری ڤالمارا (V69) بدۆزنەوە، هەروەها ژمارەیەک پاشماوەی تەقینەوەی جەنگ لە کێڵگە مینەکاندا بدۆزنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە کێڵگەی مین بە ناوی “گرۆکۆپیا” کە ڕووبەرەکەی ٥٥ هەزار و ٨٢١ مەتر چوارگۆشەیە و دوای ئەوەی بە تەواوی پاککرایەوە، لە میانی مەراسیمێکدا کە لە نووسینگەی سەرۆکی شارەوانی “رەوەندوز” بەڕێوەچوو، ڕادەستی خاوەنەکەی کرا.

سێ وێستگەی دەنگدانی VIP دەکرێنەوە
پێت سێ وێستگەی دەنگدانی VIP دەکرێنەوە
دوو مێرمنداڵ لە کەرکووک خنکان
دوات دوو مێرمنداڵ لە کەرکووک خنکان
پەیوەندیدار