ئەوروپا نیگەرانە لە زیادبوونی سزای لەسێدارەدان لە عێراق



یەکێتیی ئەوروپا نیگەرانی دەربڕیوە سەبارەت بە زیادبوونی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە عێراق، لە کاتێکدا زیاتر لە هەشت هەزار زیندانی چاوەڕێی لەسێدارەدانن.

ئەمڕۆ هەینی، پیتەر ستانۆ، وتەبێژی دەزگای کردەوەی دەرەوەی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، یەکێتی ئەوروپا بە توندی دژایەتی سزای لەسێدارەدان دەکات لە هەموو کاتێکدا و لە هەموو بارودۆخێکدا، چونکە سزایەکی دڕندانە و نامرۆڤانەیە.

بەپێی ئەوەی لەلایەن ئاژانسی هەواڵی “ئاکی”ی ئیتاڵییەوە بڵاوکراوەتەوە، ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێتی ئەوروپا داوا لە عێراق دەکات ڕاگرتنی کاتی سزای لەسێدارەدان وەک هەنگاوی یەکەم بگرێتەبەر، کاری بەردەوامیش دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکە لەو وڵاتانەی کە تا ئێستا جێبەجێی دەکەن.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ئەیلوول، سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەمنی ڕایگەیاند، کە وەزارەتی دادی عێراق حوکمی لەسێدارەدانی بۆ ٢١ تیرۆریست جێبەجێ کردووە، لە نێویاندا ژنێک هەیە لە زیندانی ناوەندیی ناسریە (الحوت) لە سەر بە پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق.

دوو مێرمنداڵ لە کەرکووک خنکان
پێت دوو مێرمنداڵ لە کەرکووک خنکان
تەیف سامی بڕیار لەسەر مووچەی دوو مانگ دەدات
دوات تەیف سامی بڕیار لەسەر مووچەی دوو مانگ دەدات
پەیوەنیدر