تەیف سامی بڕیار لەسەر مووچەی دوو مانگ دەدات



شەوى ڕابردوو وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، کە چاوەڕوانی ناردنی تەواوکاریی مووچەى مانگى ئاب دەکەن لەلایەن بەغداوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان تاوەکو ئیستا وەزیرى دارایی عێراق ڕەزامەندى لەسەر ناردنى ئەو بڕە پارەیە نەداوە.

بەپێی زانیارییەکانی میدیای یەکێتی کە بڵاویکردووەتەوە، لە میانی سەردانەکەی شاندى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا هەردوو لیستى مووچەى مانگى ئاب و ئەیلوول-یان ڕادەستى بەڕێوەبەرە گشتییەکانى وەزارەتى دارایی عێراق کردووە.

هاوکات لە کاتێکدا شاندی هەرێم لە بەغدا بووە، تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق لە کۆبوونەوەى بانکەکانى ئاسیا بووە لە ئۆزباکستان و نەیتوانیوە چاوی بە شاندەکە بکەوێت، بەڵام بڕیارە ڕۆژى 29ی ئەیلوول هەردوو لیستى مووچەى مانگى ئاب و ئەیلوول بخرێتە بەردەم تەیف سامى و بڕیارى لەسەربدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان شەوی ڕابردوو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەغدا ڕەزامەندى لەسەر ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى ئابى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان نیشانداوە، چاوەروانن پارەکە بگاتە هەرێمى کوردستان و دەست بە دابەشکردنى مووچەبکەن.

ئەوروپا نیگەرانە لە زیادبوونی سزای لەسێدارەدان لە عێراق
پێت ئەوروپا نیگەرانە لە زیادبوونی سزای لەسێدارەدان لە عێراق
ئەمڕۆ، ڕۆژی جیهانی گەشتیارییە
دوات ئەمڕۆ، ڕۆژی جیهانی گەشتیارییە
پەیوەندیدار