کەشوهەوای زستانە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی پێشبینییەکانی شارەزایەکی کەشناسی، کەشوهەوای زستانە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە ڕایگەیاند، “خێرای با زیاتر دەبێت و پلەی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو نزمدەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی نزیکبوونەوەی زیاتری ھەوا ساردەکەی ئێران لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ و ئەمشەو بەدواوە بای باکووری ڕۆژھەڵات لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی پارێزگای ھەولێر چالاکتر دەبێت و خێرایەکی دەگاتە نێوان 20 تا 50 کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا، لە ھەندێ ناوچەشدا بەتایبەت ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەر ھەیە ھەندێک کات خێرای با زیاتر لە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا تێبپەرێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەی پلەکانی گەرما لەو ناوچانەدا کە لەژێر کاریگەری ئەو بایەدان بە نزیکەی 4 تا 6 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە لەناوچەی شاخاویدا کەشێکی سارد و زستانەیی دروستەبێت و لەناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستانیش 2 پلە نزمدەبێتەوە .

 

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەی .

ھەولێر 35 پلە

سلێمانی 28 پلە

دھۆک 34 پلە

ھەڵەبجە 32 پلە

کەرکوک 35 پلە

ئیدارەی گەرمیان 38 پلە

ئیدارەی راپەرین 29 پلە

ئیدارەی سۆران 29 پلە

ئیدارەی زاخۆ 34 پلە

حاجی ئۆمەران 13 پلە

بە وتەی ئەو شارەزا کەشناسییە، خێرای با تا ئێوارەی یەکشەمە 29/9/2024 بەھەمان چالاکی و خێرای بەرز ناوبەناو بەردەوامی دەبێت و دواتر کەمدەبێتەوە و نیوەرۆی ڕۆژی دووشەممە 30/9/2024 کۆتای پێدێت

 

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیادیکردووە
پێت داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیادیکردووە
سودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیموکراسییانە بەڕێوەدەچێت
دوات سودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیموکراسییانە بەڕێوەدەچێت
پەیوەندیدار