دوو مانگ لە ئاسمانی زەویدا، ئەمە چۆن؟



ئەستێرەیەکی بچووک لەم هەفتەیەدا دەچێتە ناو خولگەی زەوی و بە تایبەتی لە ٢٩ی ئەیلوولدا و لەشێوەی مانگ لەگەڵ مانگی “ڕەسەن”ی زەویدا دەبێت.

تۆڕی سکای نیوزی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەو ئەستێرە بچووکە بەشێکە لە پشتێنەیەکی ئەستێرەیی کە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک بەردی بۆشایی ئاسمان لە کۆمەڵەی خۆردا، کە بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە.

ئەم ئەستێرە بچووکە کە هاوشێوەی مانگە و ناوی “2024 PT5”ە، بۆ ماوەیەکی کاتی لە بواری کاریگەری کێشکردنی زەویدا دەبێت، بەمەش دەبێتە “هاوڕێ”ی مانگی زەوی.

دانیال براون، مامۆستای یاریدەدەری فەلەکناسی لە زانکۆی نۆتینگهامی بەریتانی دەڵێت: “مانگی بچووک تەنێکە کە بەدەوری تەنێکی دیکەدا دەسوڕێتەوە لە کۆمەڵەی خۆردا”.

براون وتیشی، ئەم تەنانە بۆ هەمیشە بەدەوری زەویدا ناسوڕێنەوە، بەڵکو بۆ ماوەیەکی کورت بەدەوری زەویدا دەسوڕێنەوە.

“2024 PT5” بۆ یەکەمجار لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو دۆزرایەوە، ڕۆژێک پێش ئەوەی بە دووری 568 هەزار و 500 کیلۆمەتر لە زەوی نزیک ببێتەوە.

براون ڕوونیشی کردەوە کە “مینی مانگ” بۆ ماوەی 57 ڕۆژ بەدەوری زەویدا دەسوڕێتەوە.

هەرچەندە سەردانکەرێکی کاتی دەبێت، بەڵام زاناکان پێشبینی دەکەن لە ساڵی ٢٠٥٥دا جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ خولگەی زەوی.

وەزارەتی دارایی و ئابوری کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ی راگەیاند
پێت وەزارەتی دارایی و ئابوری کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ی راگەیاند
 زیو دوای 12 ساڵ بەرزبۆوە
دوات  زیو دوای 12 ساڵ بەرزبۆوە
پەیوەندیدار