ڕێککەوتنی سەرەتایی لەبارەی گرێبەستە نەوتییەکان کرا



سەرۆکی شاندی بەغدا ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدای بۆ پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکان و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گەیشتینە دەرئەنجامێک بۆ ڕێککەوتنیکی سەرەتایی لەبارەی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم.

بە وتەی عەتوان عەتوانی، هەردوولا نەخشەڕێیەکیان بۆ چارەسەرکردنی خاڵە ناکۆکەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان، و  رێککەوتنێکی سەرەتایی کرا بۆ پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکان تاوەکو لەگەڵ دەستووری عێراقی بگونجێنرێن.

هاوکات ڕاشیگەیاند، بە پێی رێککەوتنەکە، هەولێر و بەغدا وەک یەک لایەن لەسەر ئەوە دانوستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان دەکەن “بۆ ئەوەی گرێبەستەکانیان لە هاوبەشکردنی بەرهەمەوە بگۆڕدرێن بۆ بەشاداریکردن لە قازانج.”

 

 زیو دوای 12 ساڵ بەرزبۆوە
پێت  زیو دوای 12 ساڵ بەرزبۆوە
عەتوان عەتوانی: حکوومەتی فیدراڵی پابەندە بە ڕادەستکردنی مووچە
دوات عەتوان عەتوانی: حکوومەتی فیدراڵی پابەندە بە ڕادەستکردنی مووچە
پەیوەنیدر