بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ واژۆی لەسەر کرا



بە وتەی نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بڕیاری بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ واژۆی لەسەرکرا.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم واژۆی لەسەر بڕیاری بەگرێبەستبوونی 37 هەزار و 933 مامۆستای وانەبێژ کرد .

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری دارایی هەرێم گشتاندنیکردووە بۆ دیوانی وەزارەتی پەروەردە، ئەوانیش دەینێرن بۆ پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی 25ی ئابی 2024 بڕیاری بە گرێبەستکردنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ درا، ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەسە و لە داهاتی ناوخۆی هەرێم مووچەکانیان خەرجدەکرێت.

 

لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا 10 کەس گیانیان لەدەستدا
پێت لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا 10 کەس گیانیان لەدەستدا
دووەمین ڤیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان بەڕێوەدەچێت
دوات دووەمین ڤیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان بەڕێوەدەچێت
پەیوەندیدار