جوڵەی فڕۆكەوانی لە فڕۆكەخانەی بەغدا لەگەڕكەوت



 

ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، ڕاوەستانی جوڵەی فڕۆكەوانی لە فڕۆكەخانەكە بەهۆی خراپی كەشوهەواوە، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ شەممە لەلایەن ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بڵاوكرایەوە”دەمانەوێت بۆ هەموو گەشتیارانی بەڕێز و كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی ڕوونبكەینەوە كە جوڵەی فڕۆكەوانی ڕاگیرا بەهۆی خراپی كەشوهەوا و كەمبوونەوەی ئاستی بینین بۆ كەمتر لە 200 مەتر”.

ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەڵێت”لە سروشتی هەر پێشهاتێك كە پەیوەندی بە جوڵەی فرۆكەوانییەوە هەبێت، ئاگادارتان دەكەینەوە”.

لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی دواییدا شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە ڕووی لە پارێزگاكانی عیراق كرد و لە هەندێك ناوچەدا بەهۆی لافاوەوە جوڵەی هاتووچۆ ڕاوەستا و زیان بە هاووڵاتیان گەیشت.

 

 

 

 

 

“تا ئێستا هەولێر و بەغدا لەسەر بودجە و مووچە ڕێكنەكەوتوون”
پێت “تا ئێستا هەولێر و بەغدا لەسەر بودجە و مووچە ڕێكنەكەوتوون”
عيراق ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆ ئەمریكا هەناردە دەكات
دوات عيراق ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆ ئەمریكا هەناردە دەكات
پەیوەنیدر