کەشناسی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “ئاسمان نیمچە هەور دەبێت”.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
خێراى با لە سەر خۆ بۆ مام ناوەند دەبێت مەوداى بینین لە نێوان (8– 10) کیلۆمەتر دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :35 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 34 پلەى سیلیزى
دهۆک : 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 36 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 36 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 35 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 25 پلەى سیلیزى
سۆران : 33 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 38 پلەى سیلیزى