دەستەی ژینگە ڕێنماییەکانی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنی بڵاوکردەوە



دەستەى ژینگە لە هەرێمى کوردستان چەند ڕێنماییەکی تایبەت بە بانگەشەى هەڵبژاردن بۆ پاراستنى  ژینگەى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و داوا دەکات، سەرجەم لایەنەکان و بانگەشەکاران پێوەى پابەندبن.

 

ڕێنماییەکانى دەستەى ژینگەى هەرێمى کوردستان:

– لافیتە و نووسینەکان لەسەر قوماش و کاغەزبن

– تیپ بەکاربهێندرێت بۆ هەڵواسینى لافیتەکان

– بزمار لە قەدى درەختەکان نەدرێت

– رەچاوکردنى هەستى بینین لە هەڵبژاردنى شوێنەکاندا

– زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانى کاغەز و کارتۆن نەکرێت

– لەکاتى گردبوونەوەکاندا رەچاوى پاکردنەوەى شوێنەکان بکرێت

– بەکارنەهێنانى پارک و سەوزاییەکان بۆ بانگەشە

– سودوەرگرتن لە شاشە گەورەکان لە شوێنە گشتییەکان

– کۆمیسیۆن بەردەوام لایەنە سیاسیەکان ئاگاداربکاتەوە لە سەرپێچیيەکان

– هاندانى لایەنەکان بۆ بانگەشەى ئەلیکترۆنى

– کۆمیسیۆن ناوى سەرپێچیکاران ئاشکرابکات

– دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانى هۆرن و بڵندگۆ بۆ بانگەشە

– کۆمیسیۆن هاوکاربێت لەگەڵ رێکخراوە ژینگەییەکان

– کۆمیسیۆن و میدیا پێکەوە هەوڵى هۆشیارى ژینگەیی بدەن

 

پسپۆڕان ڕێنمایی دابەزینی کێش دەکەن بەبێ ڕێجیم
پێت پسپۆڕان ڕێنمایی دابەزینی کێش دەکەن بەبێ ڕێجیم
حاکم قادر: بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان و هاوسەنگی هێز پێویستە دەنگ بە یەکێتی بدرێت
دوات حاکم قادر: بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان و هاوسەنگی هێز پێویستە دەنگ بە یەکێتی بدرێت
پەیوەندیدار