شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ بەمەبەستی قیرتاوکردنی شەقامی شاڕێی پێشمەرگە و بە دیاریکراوی بەردەم دادگای سلێمانی دادەخرێت لە سایدی ڕۆیشتوو بەرەو دەرەوەی شار.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە سبەی، ٥شەممە،٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٤، لە کاتژمێر ١:٠٠ی پاش نیوەڕۆ بەمەبەستی قیرتاوکردنی بەشێک لە شەقامی شاڕێی پێشمەرگە و بە دیاریکراوی بەردەم دادگای سلێمانی دادەخرێت لە »سایدی ڕۆیشتوو بەرەو » دەرەوەی شار.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە ڕێگاکانی چواردەوری بەکاربهێنن و بەو ڕێگایە هاتووچۆ نەکەن.