زێڕنگەرێك: ئەوەی سەرەتای ئەم مانگە لیرەی كڕیبێت 40 هەزار لەخێردایە



 

نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی ڕۆژ بەڕۆژ بەرزدەبێتەوە و گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی مێژوویی و چاوەڕوان نەكراو و زێڕنگەرێك دەڵێت: تەنها ئەمڕۆ نرخی یەك مسقاڵ 5 هەزاری چۆتە سەر.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونی نرخی دۆلار، ئەمڕۆ 5 هەزار هاتە سەر زێڕ و لووتکەیەکی نوێی لە مێژوودا تۆمار کرد، کە 580 هەزارە بۆ هەر مسقاڵێک.

ڕاشیگەیاند، ئەوەی 1 ی 9 بەبێ حەق دەست لیرەیەکی کڕیبێت ئێستا 40 هەزار لە خێردایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسەی زێر گەیشتە 2654 دۆلار و بەهۆیەوە نرخی یەك لیرەی عەیار 21 بە 575 هەزار دینارە.

وتیشی، “نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بووە بە 675 هەزار دینار و عەیاری 21 بووە بە 575 هەزار دینار و عەیاری 18 بووە بە 492 هەزار دینار”.

 

لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باسی مووچە نەکرا
پێت لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باسی مووچە نەکرا
بوومەلەرزە شارێكی كوردستانی هەژاند
دوات بوومەلەرزە شارێكی كوردستانی هەژاند
پەیوەنیدر