ناوی حاجیان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بڵاوکرایەوە



وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری هەرێمی کوردستان ناوی حاجییانی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە، شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە دەکرێت کە دەیانەوێت بۆ ئەمساڵ فەریزەی حەج بەجێبهێنن.

ئاماژەی بەوەکردبوو، تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە دەکرێت، کە لە ساڵی 2017 و 2023 فۆڕمیان پڕکردووەتەوە و کراونەتە یەک لیست، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمساڵ هیچ ناونووسینێک بۆ هاووڵاتییان نەکراوە بۆ گەشتی حەج.

نیاز نەقشبەندی ئەوەشی خستەڕوو، تیروپشک بۆ ناوی زیاتر لە 117 هەزار و 120 هاووڵاتی دەکرێت، هەروەها توانراوە پشکی ئەم ساڵی حاجیانی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت، کە دوو ساڵی ڕابردوو پشکی حاجیانی هەرێم 4685 پشکمان هەبوو، بەڵام ئەمساڵ بووەتە 5120 پشک.

لێرەوە ناوەکان ببینە

بوومەلەرزە شارێكی كوردستانی هەژاند
پێت بوومەلەرزە شارێكی كوردستانی هەژاند
بەمووشەکی بالیستی ئیسرائیل کرایە ئامانج
دوات بەمووشەکی بالیستی ئیسرائیل کرایە ئامانج
پەیوەندیدار