بەمووشەکی بالیستی ئیسرائیل کرایە ئامانج



حزبوڵای لوبنان، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، بارەگای فەرماندەیی مۆسادیان لە ناو تەلئەبیب بە مووشەکێکی بالیستیکی کردۆتە ئامانج.

لە بەیاننامەیەکدا حزبوڵی لوبنان ڕایگەیاندووە، “کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی مووشەکێکی بالیستیکی قادر ١ی بۆ بەرگریکردن لە لوبنان و بەرەو بارەگای مۆساد لە جەرگەی تەلئەبیب هەڵداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بارەگاکە بەرپرسیارە لە تیرۆرکردنی سەرکردەکان و بۆردومانکردن و تەقاندنەوەی پەیجەر و ئامێرەکانی ڕادیۆ”.

ماوەی 3 ڕۆژە حزبوڵا و سوپای ئیسرائیل ئاڵوگۆڕی هێرشی ئاسمانی و مووشەکی دەکەن، ئەمەش هەڕەشەی سەرهەڵدانی شەڕێکی هەمەلایەنە لە ناوچەکە دەکات.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، بۆردومانی ئیسرائیل بۆ باشووری لوبنان و بەیروت بووە هۆی سەدان کوژراو و هەزاران بریندار، هاوکات حزبوڵا لەوەڵامدا دەستی کردووە بە بۆردومانکردنی ناوجە نیشتەجێبوونەکانی ئیسرائیل.

ناوی حاجیان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بڵاوکرایەوە
پێت ناوی حاجیان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بڵاوکرایەوە
ماكرۆن داوایەك لە پزیشكیان دەكات
دوات ماكرۆن داوایەك لە پزیشكیان دەكات
پەیوەندیدار