مەسرور بارزانی:دەمانەوێت باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ هەبێت



مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبۆوە و دەڵێت” ئێمە دەمانەوێت باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ هەبێت”.

لە بڵاوکراوەیەکدا حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی هەرێم مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبۆوە و تەوەری گفتوگۆکانیش پرسی مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێم و بودجەی هەرێم بووە.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی و داوای پاراستنی مافەکانی دەکات وەک لە دەستووردا هاتووە و پێویستە ماددەکانی دەستوور، هەمووی وەکوو خۆی و وەک یەک پاکێج جێبەجێ بکرێت.

هاوکات مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە داوە، ئەگەر نیازپاکی و ڕێزلەیەکترگرتن و لەبەرچاوگرتنی سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان هەبێت، کێشەکان بە ئاسانی چارەسەر دەبن.

سەرۆکی حکومەتی  دووپاتیشی کردۆتەوە، دەیانەوێت باشترین پەیوەندییان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ هەبێت و پێویستە هەمووان کار لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییانمان بکەین.

جەختیشمان کردەوە کە نابێت مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەکو کارتێکی سیاسی و فشار بەکاربهێنرێت، بۆیە پێوستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت و وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق، ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ ئاستەنگ و گرفتێک بدرێت و هەروەها لە دامەزراندنی فەرمانبەرانی نوێ، پێویستە هەرێمی کوردستانیش، وەک هەموو بەشەکانی دیکەی عێراق، بە پێی یاسای بودجەی فیدراڵ، مافی دامەزراندنی فەرمانبەرانی نوێی هەبێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە دا، کە بەهۆی وەستاندنی نەوتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە نۆزدە ملیار دۆلار زیان بە هەرێمی کوردستان و بودجەی گشتیی فیدراڵ کەوتووە، بۆیە پێویستە لە زووترین کاتدا ، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە و لە هەمانکاتدا، کار لە سەر دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بە نەوت و گازی فیدراڵ بکرێت.

هاوکات عەتوان عەتوانی سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بەناوی شاندەکەوە، سوپاسی پێشوازی گەرم و هەماهەنگی باشی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و جەختی کردەوە، کە ئامانج لە هاتنی لیژنەی دارایی ئەوەیە کە بە شێوەیەکی جیددی و بنەڕەتی، چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بە تایبەتی کێشە داراییەکان بکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەردەوام دەبێت.

منداڵ و قوتابییەکانمان چۆن خەوی شەوانەیان ڕێکبکەنەوە؟
پێت منداڵ و قوتابییەکانمان چۆن خەوی شەوانەیان ڕێکبکەنەوە؟
دۆلار 151 هەزار دیناری تێپەڕاند
دوات دۆلار 151 هەزار دیناری تێپەڕاند
پەیوەنیدر