كاتی دابەشكردنی زەوی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا



وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لەقۆناغی کۆتاییدایە و لەدوو ھەفتەی داھاتوودا لە شارەوانیەکان دەست بەپڕۆسەی دابەشکردنی زەوی دەکرێت.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی ھەرێم، لەمەڕاسیمی دانانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لە ڕوڤیا، ڕایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا فەرمانبەران زەوی نیشتەجێبوونیان پێبدرێت لەوکاتەوە ھەموو فەرمانگەکانی وەزارەتی شارەوانی کاریان لەسەر ئەو بابەتە کرد.

ڕاشیگەیاند، لەسەر فراوانکردنی سنوورەکان و فراوانکردنی ماستەر پلانەکان و ئامادەکردنی ناوەکان و نەخشەکان، ئێستا ئەو پڕۆسەیە لەدوا قۆناغەکاندایە و ھەندێک شارەوانی کاری خۆیان تەواوکردووە و زەوی و نەخشەکان ئامادەکراوە و چاوەڕێین لیستی ناوەکان بگات.

ساسان عەونی وتیشی، “لیستی ناوی بەشێک لە وەزارەتەکان گەیشتووەتە لای ئێمە، ئێمەش بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی دەنێرین بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستی بۆ دەربچێت و دوای ئەوە دەست دەکەین بە قۆناغی گەڕانەوەی ناوەکان و وردبینی کردن”.

وەزیری شارەوانی ئاشكراشی كرد، ھاوکات لەدوو ھەفتەی داھاتوو لەھەندێک لە شارەوانیەکان دەست بەپڕۆسەی دابەشکردنی زەوی دەکرێت بەسەر فەرمانبەراندا.

 

دەسەڵات و ڕۆشنبیری کورد
پێت دەسەڵات و ڕۆشنبیری کورد
پەروەردە ساڵنامەی دەوام و تاقیكردنەوە و پشووەكانی بڵاوكردەوە
دوات پەروەردە ساڵنامەی دەوام و تاقیكردنەوە و پشووەكانی بڵاوكردەوە
پەیوەندیدار