هاتووچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە



هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە کاندید و لایەنە سیاسییەکان دەکات، بە دانانی پۆستەر ئاستەنگی هاتووچۆ دروست نەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئاگاداری لایەنە سیاسیەکان، کاندید و کۆمپانیا بازرگانییەکان دەکاتەوە، کە پۆستەری بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و ڕیکلامە بازرگانییەکانیان لەو جێگایانە دانەنێن، کە دەبێتە هۆی شاردنەوەی هێماکانی هاتووچۆ و گڵۆپی ترافیک لایتەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، دانانی پۆستەر لە سەر شۆستە و لە بەرامبەر هێڵەکانی پەڕینەوە ئاستەنگی هاتووچۆ دروست دەکات.

جەخت لەوەش دەکاتەوە، داوای یاسایی لە سەر لایەنی سەرپێچیکار تۆمار دەکەن و پۆستەرەکانیان لێ دەکرێنەوە.

ژمارەیەک پەنابەری کورد لە لوبنان برینداربوون
پێت ژمارەیەک پەنابەری کورد لە لوبنان برینداربوون
بارزانی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە
دوات بارزانی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە
پەیوەندیدار