بارزانی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە



مەسعود بارزانی لەگەڵ عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سەڵاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەتوان عەتوانی کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا شاندی میوان کاروبارەکانی لیژنەی دارایی و هەوڵەکانی نوێنەرانی ئەندام لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لە بابەتی بودجە بۆ مەسعود بارزانی خستەڕوو.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر گرنگیی دانانی یاسا فیدڕاڵییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، ئەویش لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی.

هاتووچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە
پێت هاتووچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە
عێراق هەشتەم گەورەترین هاوردەکاری برنجی ئەمریکییە
دوات عێراق هەشتەم گەورەترین هاوردەکاری برنجی ئەمریکییە
پەیوەندیدار