جوتیاران بۆ وەرگرتنی شایستەداراییەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە



سایلۆی سلێمانی ئاگاداری جوتیاران دەکاتەوە، کە دەتوانن شایستە داراییەکانیان وەربگرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سایلۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو جوتیارانەوەی وەرزی /٢٠٢٤ گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە، سبەی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦/ ٩/ ٢٠٢٤ تا مستندی ژمارە بیطاقەی (٨٦١) سەردانمان بکەن وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان .

ئاماژەی بەوەکرد، تکایە ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بەناوەوە ڕادەستکراوە خۆی ئامادە بێت، یاخود کەسی ئامادەبوو لە دادنوس وەکالەتی بۆ کرابێتەوە، بە پێچەوانەوە چەکی هیچ کەس نادرێتەوە بە کەسێکی تر.

عێراق هەشتەم گەورەترین هاوردەکاری برنجی ئەمریکییە
پێت عێراق هەشتەم گەورەترین هاوردەکاری برنجی ئەمریکییە
تیروپشک بۆ ناوی حاجییان دەکرێت
دوات تیروپشک بۆ ناوی حاجییان دەکرێت
پەیوەندیدار