زیاتر لە ٢٧ هەزار قوتابی دەچنە پۆلی یەک



بەپێی ئامارەکان بۆ ئەمساڵی خوێندن، زیاتر لە ٢٧ هەزار قوتابی لە پۆلی یەکەم دەخوێنن.

بەپێی ئامارەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بۆ ئەمساڵی خوێندن ٢٧١١٥ قوتابی لە پۆلی یەکەم دەخوێنن، بە کۆی گشتی ٣٩٣٥٦٦ خوێندکار لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە هەیە.

هەر بەپێی ئامارەکە، هەزار و ٥٢٥ قوتابخانە و خوێندنگا لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەیە، کە هەزار و ٤١٠ خوێندنگایان حکومین، حکومەت و وەزارەتی پەروەردە توانای دروستکردنی قوتابخانە و خوێندنگایان نییە، بەڵام ژوور دروست دەکەن لە قوتابخانەکاندا.

لە ئامارەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی سلێمانی ئاماژە بەوەکراوە، کە بۆ ئەمساڵ ١٢٦ ژوورمان دروستکردووە لە هەرێمی کوردستان، کە زیاتر لە ملیۆنێک و ٦٠٠ هەزار قوتابی و خوێندکار هەیە.

 

شەقامی سالم ڕووناک دەکرێتەوە
پێت شەقامی سالم ڕووناک دەکرێتەوە
“پاس و خەرجی و خواردن، بۆ قوتابیانی نابینا و کەمئەندام دابینکراوە”
دوات “پاس و خەرجی و خواردن، بۆ قوتابیانی نابینا و کەمئەندام دابینکراوە”
پەیوەندیدار